سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک مەسعود بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و پڕۆسەی سیاسی و رێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (9/ئازار/2022 )سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەڵاحەدین پێشوازی لە ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد کە پێکهاتبوون لە جێنیفەر گاڤیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و رۆبەرت پاڵادینۆ، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر و ا ژمارەیەک راوێژکاری سەربازی و سیاسی. 

بارەگای بارزانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تێیداهاتووە: لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و کاری ھاوبەشی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراق لە شەڕی تیرۆر کرایەوە. شاندی میوان ئەوەیان دووپاتکردەوە کە ئەمریکا بایەخێکی گرنگ بە پێگە و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان دەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین