چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى: لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ناچارى رێككه‌وتن ده‌كرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ رایگه‌یاند، عێراق له‌ نزیكترین كاتدا رووبه‌ڕووى چه‌ندان ته‌نگژه‌ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ لایه‌نه‌كان ناچار ده‌كه‌ن رێكبكه‌ون. ئه‌گه‌ریش رێكنه‌كه‌ون ئه‌وا عێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێكى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات.

عائید هیلالى سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى ئادارى 2022 له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز به‌ توانجه‌وه‌ ده‌ڵێ، "ناوبژیوانێكى  به‌هێز هه‌یه‌، لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ناچار ده‌كات له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشن و دانوستاندن بكه‌ن، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ سیاسیه‌كه‌".

هیلالى ده‌ڵێ، "ئه‌و ناوبژیوانه‌یش هاوینى گڕگرتووه‌، له‌گه‌ڵ پچڕانى كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك و نه‌بوونى هه‌لى كار". 

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان نه‌ده‌ن، ئه‌وا عێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێكى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات.

نزیكه‌ى چوار مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌ هۆى ناكۆكى حزبه‌كانه‌وه‌، حكومه‌تى نوێى عێراق پێكنه‌هاتووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین