رۆژنامه‌یه‌ك: هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى به‌ ناوى پێشوه‌خته‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه‌، كه‌ ته‌نیا یه‌ك مانگ ماوە، بە ماوە یاساییەکەی خوولى چواره‌مى په‌رله‌مان بگاتەوە كه‌ زووتر كۆتایى پێهێنرا. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ هاووڵاتیان باجى ئه‌م دواكه‌وتنه‌ ده‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى ئادارى 2022 رۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" راپۆرتێكى له‌سه‌ر چه‌قبه‌ستوویى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، له‌ دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت هاووڵاتیان باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ سه‌رنجى خوێنه‌رانى بۆ خاڵێكى گرنگ راكێشاوه‌، ئه‌ویش په‌یوه‌ندى به‌ "هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق" هه‌یه‌. رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ڵبژاردنى خولى رابردوو له‌ مانگى ئایارى 2018 ئه‌نجام درا، خولى چوار ساڵه‌كه‌ ده‌بووایه‌ له‌ مانگى ئایارى داهاتوو كۆتایى بێت، كه‌چى ئێستا ته‌نیا یه‌ك مانگ و چه‌ند رۆژێك بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ ماوه‌، كه‌چى تا ئێستا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه‌.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناكۆكیه‌كیه‌كان ته‌نانه‌ت كه‌وتووه‌ته‌ ناو خودى هاوپه‌یمانییه‌كانیش، سه‌باره‌ت به‌ پۆستى سه‌رۆك كۆماریش باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو له‌نێوان پارتى و ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌رى بۆ چۆنیه‌تى سه‌رخستنى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدى پارتى بووه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كانى دادگاى فیدڕاڵیش رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "دادگاى فیدڕاڵى به‌ تێڕوانینى سیاسى و یاسایى خۆى له‌وه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ مشتومڕى سیاسى".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین