کاروانێکى دیکەى هاوکارییەکانى هاوپەیمانان گەیشتە دەستى هێزەکانى پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

بە ئامادەبوونى نوێنەرى وەزارەتى پێشمەرگە و هێزەکانى هاوپەیمانان کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلى سەربازیى وەک بەشێکی تر لە هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بە سەر چەند یەکەیەکی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2/ئادار/2022)، بە ئامادەبوونى لیوا روکن هۆشمەند حەیدر رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆز فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان "ژمارەیەکی تر لە ئالیاتی جەنگی و خزمەتگوزاری سەربازی (اڵالیات والعجلات القتالیه‌ والخدمیه‌)، بەسەر چەند یەکەیەکى سەربازیى دابەش کرا."

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، جێگری سەرۆکی ئەرکان لە رێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند، "ئەم هاوکاریانە بەهێزترمان دەکات بۆ جەنگی تیرۆر و تیرۆرستان، داوای لە یەکە سەربازییەکان کرد، کەرەستە و ئالیاتەکان بپارێزن و لەکاتی پێویست بەکار بهێنرێن."

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، "کەرەستە سەربازییەکان پێک هاتووە لە ئالیاتی جۆراو جۆر، لەوانە هەمەری درع، هەمەری پیک ئاپ، شۆفڵی درع، کرێن(کرین انقاژ) تانکەری سوتەمەنی، تانکەری ئاو، شۆفڵ و حەفارە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین