كرملين: شاندى رووسيا بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئۆكراينا گەيشتە بيلارووس عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وتەبەبێژى كۆشكى كرملين، راگەياند، شاندێكى رووسيا بۆ گفتوكۆدن لەگەڵ شاندى ئۆكراينا گەيشتە وڵاتى بيلارووس.

ئەمڕۆ يەكشەممە (27/ شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، ديمترى بيسكۆف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوى رووسيا رايگەياند، "شاندێكى وەزارەتى دەرەوەى و بەرگرى گەيشتنە وڵاتى بێلارووس بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ شاندى ئۆكراينا، سەبارەت بە وەستاندنى شەڕەکە و دەستکردن بە گفتوگۆى ئاشتیانە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئێمە ئامادەين بۆ دەستپێكردنى گفتوگۆکان لە شارى گوميلى بيلارووس.

پێشتر، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکى ڕاگەیاندبوو، "ئیلهام علیف، سەرۆکى ئازەربەیجان و ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان داواى دانوستاندنیان کردووە لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا."

ئەم هەنگاوەى ڕووسیا و ئۆکرانیا لە کاتێکدا، شەڕى هەردوو وڵات پێیناوەتە چوار ڕۆژ و پێشرەوەییەکانى سوپاى ڕووسیا کەمتر بۆتەوە بۆ دەست بەسەرداگرتنى ئۆکرانیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین