وەزارەتی تەندروستی: پشکی هەرێم لە ڤاکسینی سینۆفارم دیاری نەکراوە، بەڵام کێشەمان نابێت تەندرووستی

سیهام میران ، تایبەت بە نوچەنێت

بڕیارە سبەی دووشەم ڤاکسینی "سینۆفارمی" چینی بگاتە بەغدا، سەبارەت بەپشکی هەرێم به‌ڕێوه‌به‌رى دیوانی وەزارەتی تەندروستی د. خاڵس قادر دەڵی، "پشکی هەرێم دیارى نەکرووە، بەڵام کێشەمان نابێت".

د.خاڵس قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى دیوانی وەزارەتی تەندروستی بۆ نوچەنێت گووتی،  "لەو بڕه‌ ڤاکسینه‌ی "سینۆفارم" تاکو ئێستا پشکی هەرێم دیاری نەکراوە، بەگوێرەی پارێزگاکان بەشه‌كان داده‌نرێن ، بەڵام کە چەند بۆ ئێمەیە تا ئیستا دیاری نەکراوە تاکو نەگات ناتوانین ئاماژەی پێ بکەین".

د.خاڵس قادر دووپاتى كرده‌وه‌ كێشه‌ له‌ دابه‌شكردنى ڤاكسین نابێ و گووتى،  "ئێمە دڵنیاین لەوەی کێشەمان لە پشکی هەرێم نابێت لە ڤاکسین، چونکە بەشێوەیەکی مەرکەزییە، چەندان ساڵ هەر وا بووە بە پێی ژمارەی دانیشتووان بڕەکەی دیاری دەکرێت ".

لە کۆتایی خاڵس قادر گووتی، "چەند بنکەیەکی تەندروستی بؤ ثيَدانى ظاكسينةكان دیاریکراوە و سەرەتاش دەدرێتە پزیشکەکان و کارمەندانی تەندروستی"

بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌م یه‌كه‌م كاروانى ڤاكسینى سینۆفارمى چینى بگاته‌ عێراق و به‌رپرسانى چین ئاشكرایان كردووه‌، ئه‌و بڕه‌ به‌ خۆڕایى به‌ عێراق ده‌درێت وه‌ك نیشاندانى هاوكارى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین