هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، مەترسی دەخاتە سەر ئیسرایل
نوچەنێت:
لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، ئەگەر حكومەتی ئیسرائیل سەرۆكۆنەی هێرشەكان بكات کە چی لە سووریا روودەدات، ئێستا تەلئەبیب لەو گۆشە نیگایەوە دەڕوانێتە شەڕی رووسیا و ئۆكراینا، بە واتایەكی روونتر تەلئەبیب چاوەڕوانە ئەگەر ئیسرائیل بەشدار بێت لە سەركۆنەكردنی هێرشەكانی رووسیا، وەڵامی مۆسكۆ بۆ هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە ئێرانییەكان و رەوانەكردنی چەك بۆ سووریا و حزبوڵای لوبنانی چی دەبێت .
لە چەند مانگی رابردوو پەیوەندی ئەمنی نێوان نوێنەرانی سوپای ئیسرائیل و سوپای رووسیا بەهێز بوو، بەرژەوەندی هەردوولا لە دوورخستنەوەی ئێران لە سووریا هاوبەش بوو، ئەوەش لەبەر هۆكارێکى تایبەت بە سووریا بوو، چونكە رووسیا دەیەوێت تەنیا خۆی چاودێری بەشار ئەسەد بكات، هەرچەندە بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی رووسی لە ناوچەی لازقیە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەندێك ئاڵۆزی لە نێوانیان هەبوو، بەڵام پەیوەندییان هەر بەردەوام بوو.
بەهۆی ئەو دۆخەی ئۆكراینا و پەیوەندی لەگەڵ مۆسكۆ زۆر نیگەرانە، چونكە ترسی هەیە بگاتە ئەو ئاستەی رووسیا سنوورێك بۆ هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل لە ناوچە سەرەكییەكانی سووریا دابنێت، بۆ ئەوەی چیتر پێگەكانی حزبوڵا بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و بۆدوومان نەكات، ئێران چەكی لە سووریا زۆرە، سەرۆكایەتی دەستەی گشتی سوپای ئیسرائیلیش ئامادەیە سیناریۆی چاوەڕوان نەكراو ئەنجام بدات، جگە لەوەش ئەفسەرانی باڵای ئیسرائیل زاراوەی (ساردی كاتی) بۆ هەڵوێستی رووسیا لە سووریا بەرانبەر ئیسرائیل بەكار دەهێنن.
ئاشكرایە رووداوەكانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا جارێكی تر ئەو راستییەی دەرخست، ئیسرائیل ناچارە تەنیا لە جەنگی گشتگیر پشت بەخۆی ببەستێت و توانا سەربازییەكانی خۆی دوور بگرێت لە پشتبەستن بەوانەی تر، چ رووی سەربازییەوە پشت بە ئەمەریكا ببەستێت، لەسەر ئاستی سیاسیش پشت بە رووسیا ببەستێت، هەرچەندە ئیسرائیل پێچەوانەی ئۆكراینیایە، چونكە خاوەنی سوپا و هەوڵگری و تەكنەلۆژیای بەهێزە لەو ناوچەیە.
لەسەر ئاستی سیاسی ئیسرائیل بەربەستێكی لە پێشە، لەسەر داوای ئەمەریكا دەبێت لە كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سەركۆنەی داگیركاری ئۆكراینا بكات، ئەگەر بڕیارێكیش بۆ سەركۆنەكردنی مۆسكۆوە درا، ئەوە دەبێت ئیسرائیل بەشدار بێت، ئاماژەكان بۆ ئەوەن رووسیا ڤیتۆ بەكار دەهێنێت، بەڵام لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو پێشنیارە دەكرێت بخرێتە دەنگدانەوە.
لە دووەم رۆژی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، چاوەڕوان دەكرێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیازی سەركۆنەكردنی رووسیا بكات، داواش لە هەموو وڵاتان بكات لەوانەش ئیسرائیل بەشدار بن لەو سەركۆنەكردنە، پاشان ئەو داوایە دەخرێتە دەنگدان، ئەو بڕیارە واۆژۆكراوە لە لایەن ئەمەریكاوە بۆ بەریتانیا و فەرەنسا و گەلعاد ئاردان، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان رەوانەكراوە، گەلعادیش لای خۆیەوە ئەو داوایە رەوانەی تەلئەبیب دەكات، پاشان بۆ رەزامەندی لەسەر داوای ئەمەریكا بڕیاری پێویست دەگیرێتە بەر.
لە حالەتێك ئەگەر لەسەر ئاستی سیاسی بۆ سەركۆنەكردنی ئەو هێرشەی رووسیا، ئیسرائیل رەزامەندی نیشاندا، ئەوكاتە دووبارە بە نامەیەك ئاراستەی گەلعاد ئەدران دەكرێتەوە، ئەویش ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی دەكات، كە ئێستا نۆرەی رووسیایە، دواتریش پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو سەركۆنەكردنە رادەگەینێت.
هەرچەندە بەرپرسانی ئیسرائیل ئەمجارە هەندێك جیاوازتر لێدوانیان دا، لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە یائیر لایبید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، "هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا پێشهاتێكی مەترسیدارە و ئێمە سەركۆنەی دەكەین، نەفتالی بنێت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل زیاتر هۆشداری دا، راستەوخۆ سەرۆكۆنەی كرملینی نەكرد.
ئەم هەڵوێستانەی ئێستای ئیسرائیل، جیاوازە لە هەڵوێستی (2014) كاتێك رووسیا دوورگەی كریمی داگیركرد، ئیسرائیل لە كاتی دەنگدان دژ بەو بڕیارە لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادە نەبوو.
* پسپۆڕی سەربازی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment