ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو مووچەى مانگى دوو دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕۆژى یەکشەممە دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى دووى ئەمساڵ دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینى (25/شوبات/2022)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە ماڵپەڕى ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، دابەشکردنى مووچەى مانگى دووى ئەمساڵ دواکەوت، چونکە کەوتە ڕۆژى هەینى، بەڵام ڕۆژى یەکشەممە کە دەکاتە (27-2-2022)، دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى دوو دەکرێت.

سەبارەت شێوازى دابەشکردنى مووچە گووتیشى، مووچەى ئەم مانگەش بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت، وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، بەهۆى نەناردنى (200) ملیار دینارە لەلایەن حکوومەتى عێراقەوە، دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى هەندێ وەزارەت دواکەوت، ڕۆژى (17-2-2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى مووچەى خانەنیشینى مەدەنى دابەشکرد، ئەمەیش کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى مانگى یەک هات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین