پلاسخارت: هه‌میشه‌ دووپات له‌سه‌ر گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ینه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جینین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى راگه‌یاند، هه‌میشه‌ دووپات له‌سه‌ر گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێیانوایه‌ گفتوگۆى دامه‌زراوه‌یى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئێستا گرنگییه‌كه‌ى زیاتر بووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى شوبات جنین پلاسخارت وتارێكى له‌باره‌ى عێراق به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دا و له‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانى گوتى، "هه‌میشه‌ دووپاتمان له‌سه‌ر گرنگى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه‌ته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، گفتوگۆى دامه‌زراوه‌یى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر گرنگییه‌كه‌ى زیاتر بووه‌".

سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقیش پلاسخارت ده‌ڵێ، "عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌كه‌ن و وڵاته‌كه‌ پێویستى هاوكارى لایه‌نه‌كانه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ده‌سه‌ڵات".

چه‌ند مانگ جارێك نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق زانیارى له‌سه‌ر پێشهاته‌كانى ئه‌م وڵاته‌ به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین