وڵاتانى جیهان سەركۆنەى هێرشەكەى رووسیا  بۆ سەر ئۆکرانیا دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

راگەیاندنى هێرشى سەربازیى رووسیا بۆ سەر باشوورى رۆژهەڵاتى ئۆكرانیا، وایکردووە وڵاتانى جیهان هەڕەشەى سزادان لە مۆسكۆ بکەن.

ئەمرۆ پێنجشەممە (24/شوباتى 2022) دواى هێرشە سەربازییەكەى رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، وڵاتانى جیهان كاردانەوەكانى خۆیان راگەیاند، جۆ باید، سەرۆكى ئەمەریكا دەڵێت، "ئەو هێرشە سەربازیەى رووسیا سەركۆنە دەكەین و هێرشێكى بێ پاساوە."

لە لایەكى ترەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانى گوتی " دوا لە ڤلادیمێر پۆتین دەكەم هێرشى سەربازى بۆ سەر ئۆكرانیا بووەستێنێت."

لەسەر ئاستى وڵاتانى جیهانیش بۆریس جۆنس، سەرۆك وەزیرانى بەریتانیا ئاشكراى كرد، "پەیوەندیم بە ڤۆلۆدیمێر زیلیسكى، سەرۆكى ئۆكرانیا كردووە، پێم راگەیاندووە، بە توندى وەڵامى ئەو هێرشەى مۆسكۆ دەدەینەوە."

لە لایەكى ترەوە كۆشكى ئیلیزێ راگەیێندراوێكى بڵاوكردەوە، لە بەشێكى ئەو راگەێندراوە هاتووە، "ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكى فەرەنسا پەیوەندى بە ڤلادیمێر زیلینسكى كردووە، گفتوگۆیان لەسەر دوایین هێرشەكانى باشوورى رۆژئاواى ئۆكرانیا كردووە، بەڵێنى  پێداوە لە رووى ئابوورى و سەربازییەوە هاوكارى كیێف بكات."

دوێنێ چوارشەمەش وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل راگەیاند، "پاڵپشتى یەكپارچەیى و سەروەرى خاكى ئۆكرانیا دەكەین، ئێمە نیگەرانین لەو ئاڵۆزییانەى ئەو چەند رۆژەى رابردوو ڕوویداوە، داواش دەكەین بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ، هیوادارین ئەو كێشەیە بە رێگەى دیپلۆماسى چارەسەر بكرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین