رووسیا هێرشى بۆ سەر ئۆکرانیا ڕاگەیاند
نوچەنێت:
بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویکردەوە ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، "بەرپرسیارێیتی خوێنڕشتن دەکەوێتە ئەستۆی ئۆکراینا، ئەم ئۆپەراسیۆنەشمان لە وەڵامی ئەم هەڕەشانە راگەیاندووە کە لە ئۆکرایناوە رووبەڕوومان دەبێتەوە."
دەربارەى ئامانجى ئەو هێرشە سەربازییە، پۆتین روونى كردەوە، "ئامانجمان لە و هێرشە سەربازییە ئەوەیە دڵنیاببنەوە لە چەک ئۆكرانیا دادەماڵین، لێرەشەوە داوا لە ئۆکراینییەکان دەكەین ئەوانەی چەکیان هەڵگرتووە دەتوانن بە سەلامەتى ناوچەکانی جەنگ بەجێبێڵن، ئەو هێرشانەشمان دەستدرێژیكردنە سەر بەرژەوەندییەكانى رووسیا نییە، بەڵكو ئەوە پۆ پاراستنى ئەو وڵاتەیە لەو كەسانەى ئەو وڵاتەیان كردۆتە بارمتەى خۆیان."
لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆکی رووسیا، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی رووسیا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "داوامان لە ئەمەریكا و ناتۆ كردووە، نابێت ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ و هاوکات گەرەنتی هەڕەشە ئەمنییەکانی مۆسکۆ بدات."
سەبارەت بە كاردانەوە دەرەكییەكانیش، ڤلادیمێر پۆتین رایگەیاند، "هەر دەستوەردانێكى دەرەكى لە دۆخى ئۆكرانیا بكرێت، رووسیا دەستبەجێ وەڵامى دەداتەوە، ئەمەریكا و هاوپەیمانییەكانى بەو سیاسەتەیان هەوڵیان دەدات سیاسەتى لە خۆ گرتنى رووسیا بگرنەبەر، بەڵام ئەوە بۆ ئێمە هەڕەشەیەكى راستەقینەیە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment