بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دووبڕیاری دەرکرد کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، بڕیاری لێخۆشبونی گشتی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەرکرد، کە لە خزمەتی سەربازی هەڵاتوون، فەرمانی بۆ هەندێک تر دەرکردووە کە پێویستە بچنە ریزی سەربازییەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 23/شوبات/2022 ) بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان دوو بڕیاری لەبارەی خزمەتی سەربازییەوە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەرکرد. کە بەشێکیان تایبەت بوو بە بانگهێشتکردنی گەنجان بۆ خزمەتی سەربازی. 

بڕیاری یەکەم، لێخۆشبوونێکی چوارخاڵییە. ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە خزمەتی سەربازی هەڵاتون. لێخۆشبوونەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە  

 بەپێی راگەیێندراوی هاوسەرۆکایەتی نوسینگەی بەرگریی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوا، لە کردە تیرۆریستییەکان یان تاوانەکانی کوشتن یان دزین یان دەستبەسەرداگرتن تێوەنەگلابن، ماوەی 45 رۆژ بۆ ئەو کەسانە دیاریکراوە، کە لەخزمەتی سەربازی هەڵاتون و لەناو سوریان، بۆ ئەوەی سەردانی بنکەی ئەرکی بەرگریی بکەن، هەروەها 90 رۆژیش بۆ ئەو ‌هەڵاتوانە دیاریکراوە، کە لە دەرەوەی سوریان. 

فەرمانی دووەم، ئەو کەسانەی بانگهێشت کردووە بۆ خزمەتی سەربازی، کە لە ماوەی نێوان (1/1998 بۆ 31/3/2004 )لە دایکبوون، بۆ ئەوەی پەیوندییان پێوەبکەن بەمەبەستی دەستکردن بەخزمەتی سەربازی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین