بۆچى توركيا بەخێرايى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيمارات ئاسايى كردەوە؟
نوچەنێت:
سەردانى هەفتەى ڕابردووى ئەردۆغان بۆ ئيمارات، ئەو گۆڕانكارييە سياسيە خێرايەى دەرخست، كە چەند ساڵێك پێش ئێستا يەكێك بوو لە نەيارە سەرسەختەكانى ئەبوو زەبى.
ئەردۆغان لە كاتى گەشتەكەى بۆ ئەبوو زەبى رايگەياند، "ئامانجمان لەو سەردانە هەنگاونانى پێويستە بۆ ئەوەى جارێكى تر پەيوەندييەكانمان بگاتە ئەو ئاستەى كە شايستەى پێگەى هەردوو وڵات بێت، چونكە گفتوگۆ و هاوكارى نێوان ئێمە و ئيمارات بۆ سەقامگيرى و ئاشتى ئەو ناوچەيە زۆر پێويستە، پێمانوايە سەقامگيرى كەنداو پەيوەستە بە ئاساييشى ئێمەش."
چاودێرانى سياسى گومانيان لەو قسانەى ئەردۆغان هەيە، پێيانوايە ئەردۆغان ئەجێنداى ترى هەيە، چونكە لە (2020) كاتێك ئۆپراسيۆنى چڵە زەيتوونى راگەياند، كە خەڵكێكى زۆرى تێدا بووە قوربانى، وڵاتانى ميسر و سعووديە و ئبمارات و ئيسرائيلى تۆمەتبار دەكرد، بەڵام ئێستا هەوڵدەدات كێشەكان لەگەڵ ئەو وڵاتانە سفر بكاتەوە.
جۆرجيۆ كافيرۆ، سەرۆكى كۆمانياى گۆڵف ستيت ئاناليستيك، كە كۆمپانيەكى راوێژكارى جيۆسياسى ئەمەريكيیە، رايگەياند، "كاتێك بەو خێراييە توركيا پەيوەندى لەگەڵ ئيمارات ئاساييكردەوە، تووشى شۆك بووم، پێم وابوو ئاساييكردنەوەى رياز و ئەنقەرە ئاسانتر بێت، لە ئاساييكردنەوەى توركيا و ئيمارات، چونكە تێكچوونى پەيوەندى نێوان ئەنقەرە و ئەبوو زەبى لە (2011) لەسەر بنەمايەكى ئايدۆلۆژى بوو."
ئەردۆغان ئەو سياسييە بوو، خۆپيشاندانەكانى ميسر و تونس و شوێنەكانى ترى قۆستەوە، هەوڵيدەدا لەو گۆڕانكارييانە ئەو هێزە ئيسلاميانەى لەخۆى نزيكن دەسەڵات وەربگرن، بەڵام ئيمارات پێچەوانەى ئەو بۆچوونە بوو، بەتايبەت بۆ سەر ئاسايشى ئەو ناوچە بە مەترسى دەزانى.
ئەو ناكۆكييە سياسيانە زيادى كرد، بووە نيمچە شەڕى ساردى نێوان ئەو ئيمارات و سعووديە لەگەڵ توركيا، دواتر سعوودييە سەركردايەتى ئەو بەرەى دەكرد، لە مانگى حوزەيرانى (2017) گەمارۆى خستە سەر قەتەر، لە ليبياش ئەو وڵاتانە پاڵپشتى هێزە ناكۆكييەكانيان دەكرد.
بەرپرسانى باڵاى هەردوو وڵات زۆر بە تووندى لێدوانيان دژ بە يەكترى دەدا، لە دواى كودەتاكەى مانگى تەمووزى ساڵى (2016) مەولوود چاوشئۆغل، وەزيرى دەرەوەى ئيماراتي بە سەرچاوەى سەرەكى تێدانى سەقامگيرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تۆمەتبار كرد، لە بەرانبەردا عەبدوڵا بن زايد، وەزيرى دەرەوەى ئيمارات رايگەياند، "توركيا وەك ئێران نەيارێكى ناوچەييە، هەردوو وڵات هەوڵدەدەن دەسەڵاتى داگيركارى خۆيان بسەپێننەوە بەسەر وڵاتانى عەرەبى."
بەڵام لە ماوەى رابردوو، گۆڕانكارييەكى نوێ لە جيۆسياسى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروست بوو، ئەو وڵاتانەى ناچار كرد مامەڵە لە سنوورى خۆيان بكەن، لە ساڵى رابردوو كۆتايى بە گەمارۆى سەر قەتەر هێندرا، ئەوەش دەرفەتێكى نوێى بۆ توركيا رەخساند، دووبارە پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست دابڕێژێتەوە، بەبێ ئەوەى كاريگەرى لەسەر پەيوەندى لەگەڵ هاوبەشە سەرەكييەكان هەبێت، كشانەوەى ئەمەريكاش لە ئەفغانستان بووە دروستبوونى دڵەڕاوكێ لەو ناوچەيە، پابەندى ئەمەريكا بە بەڵێنەكانى ببووە مايەى گومان لاى وڵاتانى ئەو ناوچەيە.
كاتێكيش ئەردۆغان سەردانى ئيماراتى كرد، جەختى لەسەر دووبارە بنياتنانەوەى پەيوەندى ئابوورى لەگەڵ ئەو وڵاتە دەكردەوە، ساڵى رابردوو ليرەى توركى لە (44%) بەهاكەى لەدەست دا، رێژەى بێكارى و هەڵاوسان زيادى كرد، ئەوەش گومانى لاى هاووڵاتيانى ئەو وڵاتە دروست كردبوو، كە ئەردۆغان ناتوانێت وڵات بەڕێوە ببات، بەڵام جێگيربوونەوەى بەهاى ليرە و وەبەهێنانى ئيمارات هاوكار بوو بۆ ئەوەى ئابوورى توركيا زياتر دانەڕوخێت.
كافيرۆ ئاماژە بەوەش دەكات، "ئيمارات دان بە جيۆسياسى فراوانتر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەنێت، هەروەها پێشى وايە دەبێت رەچاوى بەرژەوەندييەكان لەگەڵ توركياش بكات."
پاشەكشەى ئيخوان موسليمنى هاوپەيمانى توركيا لە دواى بەهارى عەرەبى لە توونس و سوودان و ئاساييبوونەوەى دۆخى ليبيا، كە كەمتر پێويستى بە سياسەتى توندى ئەبوو زەبييە، چونكە گفتوگۆى ناوخۆيى لە ليبيا بۆ پێكهێنانى حكومەت بەردەوامە، ئەوە ئيماراتى ناچاركرد پێداچوونەوە بە سياسەتەكانى خۆى بكات.
كشانەوەى ئەمەريكا لە ئەفغانستان لە رووى ئەمنى و ستراتيژييەتى ديپلۆماسى، ئيمارتى بەرانبەر بەڵێنەكانى ئەمەريكا تووشى گومان کرد، بۆيە هاوشێوەى گفتوگۆكان لەگەڵ توركيا، بۆ كەمكردنەوەى ئاڵۆزييەكان هەنگاوى بەرەو ئێرانيش هاوێشت، وەك بەشێك لە ستراتيژيەتى كەمكردنەوەى ناكۆكييەكان.
لە بەشێكى ترى قسەكانى كافيرۆ روونى كردەوە، "ئيمارات لەگەڵ ئەوەى مامەڵەى سنووردارە دەتوانێت بەرانبەر دەرەوە سياسەتێكى توند پەيڕەو بكات، لە سيستەمى بەرگريشى پشت بە ئەمەريكا دەبەست، بەڵام بەگوێرەى هەڵسەنگاندنەكانى هەژموونى ئەمەريكا لەو ناوچەيە لە پاشەكشە دايە، ئەوەش فاكتەرێكى بەهێز بوو بۆ ئەوەى پەيوەندى لەگەڵ توركيا ئاسايى بكاتەوە."
كاڕۆلين رۆز، سەرۆكى پرۆگرامەكان لە پەيمانگەى نيولاينز بۆ ستراتيژيەت و سياسەت لە واشنتن، رايگەياند، "دواى چەندين ساڵ سياسەتى دوژمنكارانە، توركيا هەوڵدەدات دووبارە ستراتيژيەتى خۆى لەو ناوچەيە داڕێژێتەوە، ئەوەش پاڵنەر بوو توركيا پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيمارات و يۆنان و قوبرس و ئيسرائيل ئاسايى بكاتەوە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى رۆز جەختى لەسەر ئەوە كردووە، "گۆڕانكارى لە هەڵوێستى توركيا دواى داننانيەتى بە گۆشەگيرى خۆى، بۆ دەرچوون لەو گۆشەگيرييەش پێويستى بە وڵاتى ترە، ئيمارات ماوەيەكى زۆر بوو نەيارێكى ئەنقەرە سەرەكى بوو، بەڵام هەندێك پاڵنەر هەيە بۆ ئێستا ئەو ناكۆكيانە كەم بێتەوە، لايەنى ئابوورى و ئەمنى پاڵنەرى سەرەكى بوون توركيا لەگەڵ وڵاتانى كەنداو و تا ئاستێك دەرياى ناوەڕاست لێكنزيك بكاتەوە، بۆ ئەوەى بتوانێت بەسەر ئاڵنگەرييە ئابوورى و ئەمنييەكان زاڵ بێت، پێشم وايە توركيا بۆ ستراتيژيەتى ئێستاى هەوڵى زياترى داوە. "
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment