پۆلیسى هەولێر فێڵێکى نوێى دزینى ئۆتۆمبیڵ بە (GPS) ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، باندێکى دزینى ئۆتۆمبێلیان دەستگیرکردووە، لە ڕێگەى دانانى (GPS) لە ناو ئەو ئۆتۆمبێلانەى دەیانکڕى و کۆپى کردنى سویچەکە، دواتر هەڵدەستان بە دزینى.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/شوبات/2022) پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلى هاولاتیەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دەدزرێت، هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ و توانیان شوێنی تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ح.ع.ع) بدۆزنەوە."

پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، دواى لێکۆڵێنەوە تاوانبار دانى ناب ە تاوانەکە، کەوا لەگەڵ سێ تۆمەتبارى دیکە "هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل، پاشان ئامێری GPSیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد و کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە ڕێگای ئامێری Gps شوێنەکەیان دەستنیشان دەکرد و دەیاندزی."

ئەم باندە حەوت ئۆتۆمبێلیان ئامادەکردووە بۆ زین، بەڵام هەروەک پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیێنێت "هێزەكانمان توانیان تۆڕی (GPS) هەڵبوەشێنینەوە،تاکو تۆمەتباران نەتوانن ئۆتۆمبێلەکان بدزن."

پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوەکەیدا روونیکردۆتەوە، تۆمەتبارانی خواره وه هەریەکەو ئەرکێکی هەبوو لە ڕێکخستنی تاوانی دزین کە ئەنجامیان دەدا:

1ـ تۆمەتبار (ا.ت.ح) کاری ئەوە بوو پارەیان پێ بدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکڕن.

2ـ تۆمەتبار (س. س.خ) بیرۆکەکە هی ئەو بووە و وە ڕێکخستنی کارەکان و کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەو ئەنجام دەدرا.

3ـ تۆمەتبار (ح. ع.ع) ئەرکی ئەوە بوو کە ئامێری GPSی لەناو ئۆتۆمبێلەکان ببەستێت.

4ـ تۆمەتبار (ی. ا.ع) کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجام دەدا.

5ـ تۆمەتبار (ع. ف. م) کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات.

لە کۆتایى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەولێر دا هاتووە، "سوپاسی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر و گشت هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر دەکەین کە هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بوینە لەگەل هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وەک یەک تیم کارکراوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران"

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین