سه‌در له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى شیعه‌ كۆنابێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ پارتى و هاوپه‌یمانى سیاده‌ و ته‌قه‌دوم كۆده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام دیدارى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نابێت.

محه‌مه‌د به‌لداوى سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى شوباتى 2022 له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى ده‌كات، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئێستا له‌ به‌غدایه‌ و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندى پارتى و هاوپه‌یمانى سیاده‌ و ته‌قه‌دوم ده‌كات.

به‌لداوى روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌در هیچ دیدارێكى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نابێت، به‌ڵام لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌یه‌.

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا په‌رله‌مانى عێراق یه‌ك دانیشتنى كردووه‌، ناكۆكى سیاسى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌ت هه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین