سبەى مووچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت سبەى مووچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (19/شوبات/2022)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەدابەشکردنى مووچەى ئەو شوێنانەى تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، رایگەیاند، سبەى رۆژی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، وەزارەتى دارایى و ئابوورى رۆژی (25-01-2022) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکى ئەمساڵ کرد، یەکەم وەزارەت کە مووچەی وەرگرت، وەزارەتی تەندروستی بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین