سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەشداریی كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئێوارەى ئەمڕۆ بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسى میونشن گەیشتە وڵاتى ئەڵمانیا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/شوبات/2022)، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ دەڵێت، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، ده‌گاته‌ ئه‌ڵمانیا."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان روونیشیکردۆتەوە، "له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا كه‌ ڕۆژانى 18 تا 20ى شوبات ده‌خایه‌نێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان ده‌بێت."

ئەم سەردانەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، سبەی هەینی 58ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە بەشداریی 35 سەرۆک و سەرکردەی جیهانی و 100 وەزیر بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین