ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى کارەبا دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ مووچەى مانگى یەکى ئەمساڵى  وەزارەتى کارەبا دابەش دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/شوبات/2022)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى مووچەى مانگى یەکى (2022)ـى وەزارەتى کارەبا دابەش دەکات.

سەبارەت دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى ئەمساڵ بە سیستى، وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆکارەکەى گەڕاندەوە بۆ نەناردنى (200) ملیار دینارەکەى بەغدا.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیەدا وەزارەتى دارایى دەشڵێت، "بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) زیاتر دوانەکەوێت بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی  (2-2022) دابەشکردنی موچەی مانگی (1) بەردەوام بێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین