وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: کارەکانی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق، لای ئەوان تەواوبوون و هەرچی پێویستبووە ئەنجامیانداوە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنی بەهۆی هەندێ کێشەی هونەرییەوە بوە لای وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆیە داوا لە بەغدا و هاوپەیمانان دەکەن هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ زوو تەواوبونی کارەکانی ئەم لیوایانە.

 ئەمڕۆ چوارشەممە(16/شوبات/2022  )وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیکرد له‌ ماوریتسیۆ گریکانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌عێراق و شاندێکی یاوه‌ری، لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆی کراوە له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌کانی ئێستای تیرۆر و بارودۆخی عێراق و هه‌رێم له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ و بنبڕکردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر.

لەکۆبونەوەکەدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاماژەی بەوەکردووە، هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی حکومه‌تی ئیتاڵیا و راوێژکارانی باڵای سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی‌‌ لە پڕۆسه‌ی ریفۆرمی وه‌زاره‌ت و یه‌کخستن و خۆرێکخستنەوەی هێزه‌کاندا بەرز دەنرخێنین، له‌ئێستاشدا پڕۆسه‌ی چاکسازی وه‌زاره‌ت‌ به‌رده‌وامه‌و بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی کۆتایش پێویستیمان به‌ هاوکاری و راوێژی هه‌موان هه‌یه‌، بۆ ئه‌مه‌ش داوایکرد هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌کانی ئیتالیا له‌مڕوه‌و فراوانتر و به‌رده‌وام بێت.

هاوکات باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌عێراق گوتی: له‌نزیکه‌وه‌ چاودێری دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌که‌ ده‌که‌ن، خوازیاریشن سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ پاڕێزراو بێت، بۆ ئه‌مه‌ش دوپاتیکرده‌وه‌ وڵاته‌که‌ی له‌پشتگیری عێراق و هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین