سه‌در و كازمى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراویان ئه‌نجام دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌ و تا ئێستا ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى شوباتى 2022 له‌ ماڵى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در پێشوازى له‌ مسته‌فا كامى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرا. ساڵح عێراقى كه‌ به‌ كه‌سێكى نزیكى موقته‌دا سه‌در ده‌ناسرێت له‌ تویتێكدا ئاشكراى كردووه‌، سه‌در و كازمى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراویان كردووه‌.

پێشتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كۆبووه‌ته‌وه‌ و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌، كازمى له‌ لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ بۆ خولێكى ترى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید بكرێت.

مسته‌فا كازمى به‌ر له‌وه‌ى ببێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، به‌رپرسى هه‌واڵگرى عێراق بوو، له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقیش لایه‌نگرى هیچ لایه‌نێك نه‌بوو، ته‌نیا وه‌ك ده‌نگده‌ر به‌شدار بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین