كازمى به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى كرده‌ پارێزگارى زیقار عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى ئه‌و رووداوه‌ توندوتیژییانه‌ى كه‌ دوێنێ له‌شارى زیقار له‌ باشوورى عێراق روویاندا، پارێزگارى شاره‌كه‌ ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى كرده‌ پارێزگارى شاره‌كه‌.

دوێنێ بۆ رۆژى سێیه‌م توندوتیژى له‌نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شارى زیقار"ناسریه‌"به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژران و هه‌شت كه‌سیش برینداربوون.

نازم وائیلى كه‌ له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق وه‌ك پارێزگارى شارى زیقار دانرابوو، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شى كازمى كرد و كازمیش له‌ شوێنى ئه‌و عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى كرد به‌ پارێزگارى شاره‌كه‌ كه ‌پێشتر سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى بوو.

كازمى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا داوا له‌ خه‌ڵكى ناسریه‌ ده‌كات، هاوكار بن له‌وه‌ى بارودۆخى شاره‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخى ئاسایى خۆى.

سه‌رۆكى وه‌زیران بڕیاریشى دا لیژنه‌یه‌ك دابنێ بۆئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوو بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین