سه‌در هه‌وڵى هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى عه‌سائیب و ره‌وته‌كه‌ى ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در شاندێكى باڵاى پێكهێناوه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوان ره‌وته‌كه‌ى و میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كه‌ ماوه‌یه‌كە له‌شارى میسانى باشوورى عێراق دروست بووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى شوباتى 2022 به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و میلیشیاكانى سه‌رایا سەلام بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، شاندێكى باڵا پێكهێنراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرژییه‌كانى له‌گه‌ڵ عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق دابمركێنێته‌وه‌.

سه‌در له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌رهاتوو  دوو شاندى ره‌وت و عه‌سائیب نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن ئه‌وا بێ دوودڵى بێبه‌ریبوونى خۆى له‌ هه‌ردووكیان راده‌گه‌ینێ. سه‌در هۆشداریشى داوه‌ له‌وه‌ى  هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى ناوخۆى شیعه‌.

پێشتر چه‌ند كه‌سێكى نزیك له‌ عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌ شارى میسانى باشوورى عێراق كوژران، قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیب په‌یامێكى ئاراسته‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كرد و پێى راگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رپرسانى عه‌سائیب ده‌كوژن، له‌ ریزى میلیشیاكانى سه‌رایا سه‌لامن، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌در له‌ ریزى سه‌رایا دووریان بخاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین