مووچەى چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەینێنێت، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو مووچەى چوار وەزارەت دابەش دەکرێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/شوبات/2022)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان24ی راگەیاند، هەفتەى داهاتوو لە رۆژی یەکشەممە مووچەى هەر یەکە لە وەزارەتەکانى، پلاندانان، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، پیشەسازی و بازرگانی دابەش دەکرێت.

هەر ئەمرۆش مووچەى چەند وەزارەتێک دابەشکرا، لەوانە مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژى (25-2-2022) دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى (1)ـى (2022) کرد، وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت مووچەى وەرگرت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین