هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکى هاوبەش ئەنجام دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت ئەمڕۆ، "قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەسنوری میحوەرەکانی 5 و 6 بەسەرکەوتویی کۆتایی هات."

ئەمڕۆ دووشەممە (7/شوبات/2022)، ئۆپراسیۆنى هاوبەش لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و باکور و رۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ ئەنجامدا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە، "لە هێزەکانی پێشمەرگە میحوەرەکانی 5 و 6 و لیواکانی پیادەی (2، 10، 14، 18)، بەتالیۆنی کۆماندۆ لەگەڵ هەردوو یەکەی تایبەتی میحوەرەکانی ٥ و ٦، لە هێزەکانی سوپای عێراقیش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و کەرکوک (بارەگای پێشکەوتو) بەشدارییان" بەشداریان لە ئۆپراسیۆنەکە کرد.

دەشڵێت، "ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵ کردنی ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی بوو، کە دەکەونە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و پەلکانە و باکوور و رۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین