سوننه‌ى ئه‌نبار هۆشداریى به‌ فالح فه‌یاز ده‌ده‌ن

نوچه‌نێت

ئه‌حمه‌د ئه‌بوڕیشه‌ سه‌رۆكى سه‌حوه‌ى عه‌شایه‌ر له‌ ئه‌نبار هۆشدارى به‌ فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌دات و له‌ هه‌ر "یارییكردنێك به‌ ئاسایشى ئه‌نبار" ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى شوباتى 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌حمه‌د ئه‌بوڕیشه‌ هۆشداریى به‌ فالح فه‌یاز داوه‌، له‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شد هه‌وڵ نه‌ده‌ن سه‌قامگیریى ئه‌نبار تێكبده‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و هۆشدارییه‌ى سه‌رۆكى سه‌حوه‌ى عه‌شایه‌رى سوننه‌ له‌ ئه‌نبار دواى ئه‌وه‌ دێت چه‌ند كاروانێكى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ره‌وانه‌ى ئه‌نبار كراون.

ئه‌بوڕیشه‌ گوتویه‌تى، "هه‌ر یارییه‌ك له‌ ئاسایشى پارێزگاكه‌ بكرێت ئه‌وا به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆى فالح فه‌یاز ده‌بێت". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هۆزه‌كانى ئه‌نبار رێگه‌ به‌مه‌ ناده‌ن.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئه‌نبار به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و كات بڵاوكرانه‌وه‌ هێزێكى میلیشیا له‌ هێرشه‌كه‌ به‌رپرس بووه‌ و كه‌ به‌ ناوێكى تره‌وه‌ ره‌وانه‌ى شاره‌كه‌ كراوه‌.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین