سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

بە بۆنەى  بیست و هه‌شته‌مین یادى ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراندنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە ڕێى پەیوەندیى تەلەفۆنى پییرۆزبایى لە سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (6/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ "سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، له‌ بیست و هه‌شته‌مین یادى ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراندنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستاندا، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزیان و سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتووى ئیسلامى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لاى خۆیه‌وه‌ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، سوپاس و پێزانینى خۆیان و سه‌ركردایه‌تى و جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین