موقتەدا سەدر بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە دەکات
نوچەنێت:
سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتى سەدر لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژیى نێوانیان دەکەنەوە.
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (5/شوبات/2022)، سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد.
سەبارەت بە ناوەڕۆکى پەیوەندیى تەلەفۆنى نێوان سەرۆک بارزانى و موقتەدا سەدر، بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە. بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment