حه‌لبووسى: ته‌وافووقى ئه‌زموونێكى فاشل بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌زموونی ته‌وافووقى له‌ عێراق به‌ فاشل ناو ده‌بات و به‌ پێویستى نازانێ جارێكى تر دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پێنجى شوباتى 2022 محه‌مه‌د حه‌لبووسى له‌ رۆژى شه‌هیدى عێراق كه‌ مه‌راسیمێكه‌ له‌لایه‌ن ره‌وتى حیكمه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌شدار بوو. حه‌لبووسى له‌ وتارێكدا باسى له‌ ئه‌زموونى ته‌وافووقى له‌ عێراق كرد و گوتى، "له‌ به‌رژوه‌ندى عێراق نییه‌ ئه‌زموونى شه‌كستخواردوى رابردوو دووباره‌ بكاته‌وه‌".

مه‌به‌ستى حه‌لبووسى له‌ ئه‌زموونى ته‌وافووقییه‌ و ده‌ڵێ، "ته‌وافووفقیمان تاقىكرده‌وه‌، كاتێك هه‌موو له‌ حكومه‌ت به‌شدار بووین، به‌ڵام كه‌س شكسته‌كانى له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرت، سه‌ركه‌وتن  هه‌زار باوكى هه‌بوو، به‌لاچم شكست باوكێكى ره‌واى نه‌بوو".

ره‌وتى سه‌در كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقه‌، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى پێكبهینرێت. كارى سیاسى له‌دواى 2003 وه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافووقى نێوان لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین