ڕەوتى سەدر: بەشدارى کۆبوونەوەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق ناکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکى فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیارى موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتى فراکسیۆنەکەیان بەشداری کۆبوونەوەی (7)ـی مانگی داهاتووى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق ناکەن.

ئەمڕۆ شەممە (5/شوبات/2022)، حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر رایگەیاند، لەسەر داواى موقتەدا سەدر، سەرجەم دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنەکان رادەگرن.

سەرۆکى فراکسیۆنى سەدر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەوەشى خستەڕوو، موقتەدا سەدر داواى لە ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر کردووە، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانى عێراق لە (7)ـى مانگى بەشدار نەبن کە کۆبوونەوەکە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارى عێراق.

 بەپێى وتەى سەرۆکى فراکسیۆنى سەدر، لە کۆبوونەوەکەى (7)ـى مانگ، تەنها جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەشدارى کۆبوونەوەکە دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین