داود ئۆغلۆ هۆشدارى دەداتە ئەردۆغان تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆكى پارتى ئايندە هۆشدارى بە حكومەتى تورکیا دەدات و داواشىیکرد دەستبەردارى چەوساندنەوەى هاووڵاتيانى وڵاتەكەى بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (دووى شوباتى 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى ئايندە، بەهۆى گرانكردنى كرێى كارەبا رايگەياند، "داوا دەكەم حكومەتى توركيا بەسەرۆكايەتى رەجەب تەيب ئەردۆغان دەستبەردارى چەوساندنەوەى گەلى توركيا بێت، هاووڵاتيان ناتوانن كرێى كارەبا بدەن."

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئۆغلۆ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، دەبێ حكومەت پێداويستييە سەرەكييەكانيان بۆ دابين بكات، نەك نرخى گازى سروشى و كارەبايان لەسەر گران بكات."

هەروەك ئاماژەى بەوەشکرد، "پێشتر چەندين جار هۆشدارييمان داوەتە دەسەڵاتداران پێويستە ئاگادار بن، ئەو زستانە زۆر سارد دەبێت، بەڵام ئەوان گوێيان بۆ نەگرتين، داواش دەكەين لە گرانكردنى نرخى گازى سروشتى و كارەبا پاشگەزببنەوە، كۆتايى بەو چەوساندنەوە بهێنن."

بەهۆى راگرتنى گازى سرووشتى لە ئێرانەوە، توركيا تووشى قەیرانى کەمى سوتەمەنى بووە، ئەوەش وايكردووە نرخى سووتەمەنى لەو وڵاتە گران بێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین