داهاتى نه‌وتى عێراق هه‌شت ملیارى تێپه‌ڕاند کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له‌ مانگى كانوونى دووه‌م زیاتر له‌ 99 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ و داهاته‌كه‌یشى هه‌شت ملیار و270 ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كى شوباتى 2022 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا داهاتى نه‌وتی له‌ مانگى كانوونى دووه‌م ئاشكرا كردووە، تێیدا هاتووه‌ بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو 99 ملیۆن و 286 هه‌زار و 78 به‌رمیل نه‌وت بووه‌ و داهاته‌كه‌یشى هه‌شت ملیار و 270  ملیۆن دۆلار بووه‌.

تێكراى نرخى نه‌وتیش له‌ مانگى رابردوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 83 دۆلار و 24 سه‌نت بووه‌. تێكڕاى هه‌نارده‌ى رۆژانه‌ى نه‌وتیش سێ ملیۆن و 203 هه‌زار به‌رمیل بووه‌.

بڕى هه‌نارده‌كراوى نه‌وتى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق 96 ملیۆن و 430 هه‌زار و 596 به‌رمیل بووه‌، نه‌وتى كه‌ركووكیش به‌ بڕى دوو ملیۆن و 545 هه‌زار و 656 به‌رمیل ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین