سه‌در : دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌ ده‌ستخه‌تى خۆى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێ، "دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنێكى نیشتیمانى ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31ى كانوونى دووه‌مى 2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌سه‌روبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و محه‌مه‌د حه‌لبووسى په‌یامێكى به‌ده‌ستخه‌تى خۆى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "تیرۆر و تووندوتیژى دژى گه‌ل و هاوبه‌شه‌كان بوه‌ستێنن، هێشتا له‌گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانین و پێشوازیش له‌ ئۆپۆزسیۆنێكى نیشتیمانى ده‌كه‌ین".

وه‌ك له‌و په‌یامە ده‌رده‌كه‌وێت موقته‌دا سه‌در بژارده‌ى ئۆپۆزسیۆنى له‌به‌رده‌م ركابه‌رانى هێشتووه‌ته‌وه‌ و داواشیان لێده‌كه‌ن تووندوتیژى بوه‌ستێنن كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر هاوبه‌شه‌كان، كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌و هێرشانه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوودا كرایه‌ سه‌ر باره‌گه‌ و به‌رپرسانى پارتى دیموكراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم. له‌وانه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر نووسینگه‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین