یەکگرتووى ئیسلامى: پۆستى سەرۆک کۆمار دەبێت كۆ دەنگی نیشتیمانی لەسەر بێت کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق نیگەرانى خۆى دەردەبڕێت و داواى کۆ دەنگى نیشتمانى لەسەر ئەو پۆستە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30/كانوونى دووەم/2022)، ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دواى کۆبوونەوەى بە سەرپەرشتى سەلاحەدین محەمەد بە هائەدین لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت ئەمیندارى گشتى ئەو حیزبە، "نیگەرانی قووڵی خۆی راگەیاند لەسەر لێكترازانی ناو ماڵی كوردی و ئەو ململانێ نەخوازراوەی دوو حزبی دەسەڵات دەیكەن سەبارەت بە پرسی سەرۆك كۆمار كە پشكی كوردە و دەبێت كۆ دەنگی نیشتیمانی لەسەر بێت."

هەر سەبارەت بەو پرسە یەکگرتووى ئیسلامى داوا دەکات، "كەهەرچی زووترە دوو حزبی دەسەڵات پێداچوونەوە بەو هەڵوێستەیاندا بكەنەوە و لەسەر پاڵێوراوێكی هاوبەش رێكەوتن بكرێ، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ناو ماڵی كوردی لەبەریەك هەڵنەوەشێ و ناچارمان نەكەن بە هەڵوێستی تر."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین