هه‌وڵێكى به‌رهه‌م ساڵح بۆ دۆزینه‌وه‌ى تاوانبارانى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ئاشكرا ده‌بێت
ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئاى"middleeasteye" به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێ سه‌رچاوه شیعه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان و ئێرانیش نازانن هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر له‌لایه‌ن كێیه‌وه ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام هێرشه‌كه ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستى ئه‌وانیش نه‌بووه، به‌ڵام به دڵى ئه‌وان بووه.
راپۆرته‌كه باس له چه‌ند ته‌وه‌رێك ئه‌و گرژییه ئه‌منیانه ده‌كات كه له ماوه‌ى رابردوودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس باسیان له‌وه كردووه، مه‌به‌ستى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر پێدانى په‌یام نه‌بووه به ئه‌مریكا به‌ڵكو بۆ هه‌رێمى كوردستان بووه و ویستوویه‌تى بڵێ گرووپه شیعه‌كان هه‌رده‌مێك بیانه‌وێ ده‌توانن هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى هه‌رێم بكه‌ن.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا له چه‌ند شوێنێكى راپۆرته‌كه سه‌رچاوه‌كانى شیعه دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌وان و ته‌نانه‌ت ئێرانیش گوتوویه‌تى نازانن كێ تاوانى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى ئه‌نجام داوه.
بۆچى گومان له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كرێت؟
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر له كاتێكدا ئه‌نجام دراوه، عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوى كه به "ئه‌بوفه‌ده‌ك" ناسراوه له باكوورى كه‌ركووك بووه و سه‌ردانى شنگالیشى كردووه، كاتێك هێرشه‌كه ئه‌نجام دراوه به‌رپرسانى كورد راسته‌وخۆ گریمانه‌ى ئه‌وه‌یان كردووه كه ده‌بێت "ئه‌بوفه‌ده‌ك" له‌پشت هێرشه‌كه‌وه بێت.
عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوى كه پێشتر به‌رپرسیارێتى له‌ناو كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى هه‌بووه، ئێستایش سوپاسالارى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه نزیكه‌كانى كه قسه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه كردووه، ئامانجى له‌سه‌ردانه‌كه پێدانى په‌یامێك بووه به هێزه‌كانى توركیا له‌وه‌ى هێرش نه‌كاته سه‌ر شنگال. له‌و كاته‌یشدا سێ لیواى حه‌شدى شه‌عبى ره‌وانه‌ى شنگال كراون.
به‌ڵام كاتێك هێرشه‌كه بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه، به‌گوێره‌ى به‌رپرسێكى نزیك له "ئه‌بوفه‌ده‌ك" بۆ میدڵ ئیست ئاى باسى له‌وه كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌بوفه‌ده‌ك چوار رۆژ به‌ر له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر بووه. به قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه ئه‌بوفه‌ده‌ك په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كورد هه‌یه و ئه‌و هێرشه‌ش زیاتر تووشى ئیحراجى كردووه.
به‌رپرسه‌كه‌ى نزیك له ئه‌بوفه‌ده‌ك ده‌ڵێ، "ناسنامه‌ى ئه‌و گرووپه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه، هه‌ر كێییهك بێت ئه‌وا دۆستى ئێمه نییه. به‌ڕاستى ئێمه نازانین كێ ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌نجام داوه، ته‌نانه‌ت ئێرانییه‌كانیش به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه ئه‌وان ئاگادارى هێرشه‌كه نیین و پلانیان بۆ دانه‌ناوه".
ئه‌فسه‌رێكى تر نزیك له ئهبوفهدك باسى له‌وه كردووه رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو ئه‌بوفه‌ده‌ك و به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار كۆبوونه‌ته‌وه، گوایه په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر به‌هێز له‌نێوان ئه‌م دووانه هه‌یه و به‌رهه‌م هه‌وڵى داوه له رێى ئه‌بوفه‌ده‌ك بزانێ هێرشبه‌رانى هه‌ولێر كێن، كه‌چى ئه‌و بۆ به‌رهه‌م ساڵح دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، هیچ شتێك له‌باره‌ى ئه‌و گرووپه نازانێ كه به "سه‌رایا ئه‌ولیا ده‌م" خۆیان ده‌ناسێنن و به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه، هه‌روه‌ها به به‌رهه‌م ساڵحى گوتووه هێرشه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به حه‌شدى شهعبیبهوه نییه.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه‌یش كراوه گومانێك هه‌یه عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجام دابێ، چونكه عه‌سائیب پێیوایه ئه‌نكه‌ره و هه‌ولێر و به‌غدا له رێككه‌وتنن بۆ زیادكردنى هێزه‌كانى توركیا.
رۆژى 15 ئه‌و مانگه هێرشێكى مووشه‌كى كرایه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌شت كه‌سیش بریندار بوون، ئه‌مه جگه له زیانێكى مادى زۆر، تا ئێستا راسته‌وخۆ هه‌رێمى كوردستان هیچ لایه‌نێكى به فه‌رمى تۆمه‌تبار نه‌كردووه و دواجار رۆژى دووشه‌مى رابردوو گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گوتى، به‌رپرسیارێتى هێرشه مووشه‌كییه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆى ئێران و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانى له‌عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment