نێچیرڤان بارزانى: كۆششى هاوبه‌ش بۆ تێكشكاندنى تیرۆر پێویسته‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویتێكدا سوپاى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ درێژكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆششى هاوبه‌ش بۆ تێكشكاندنى تیرۆر هێشتا پێویسته‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى كانوونى دووه‌مى 2022 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكدا سوپاى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه‌ بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى داوه‌ له‌ عێراق، نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵێ، "سوپاسى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانى ده‌كه‌ن بۆ بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق، هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاشتى نێوده‌وڵه‌تى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ كۆششى هاوبه‌ش بۆ تێكشكاندنى تیرۆر پێویسته‌".

هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق له‌ 31ى ئه‌م مانگه‌ كۆتایى ده‌هات، به‌ڵام په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ى نۆ مانگى تر بڕیارى مانه‌وه‌یانى درێژكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 500 سه‌رباز و كارى مه‌شق و راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین