په‌رله‌مانى عێراق واده‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار رادەگەینێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى واده‌ى دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دیارى بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26 ى كانوونى دووه‌مى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى واده‌ى دانیشتنى داهاتوو دیاربكات، كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندبوو، كه‌ دانیشتنه‌كه‌ له‌ هه‌شتى مانگى داهاتوو ده‌بێت، كه‌چى سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ پێشبینى ده‌كات له‌ دووى مانگى داهاتوو دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق له‌ نۆى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ سوێندخواردنى په‌رله‌مانتاران و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین