زیاتر لە (800) ئەفسەرى وەزارەتى پێشمەرگە خانەنیشین کران کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە ئاشکراى دەکات، ئەمڕۆ لیستی خانەنشینی ئەفسەرانی پێشمەرگە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە گەڕایەوە، کە لیستەکە ناوى (808) ئەفسەر لەخۆ دەگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/کانوونى دووەم/2022)، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وزارەتی پێشمەرگە، لەژێر رۆشنایی یاسای هەموارکراوی خانەنشینی پێشمەرگە و رێنمایی و رێکارە نوێیەکانی خانەنشینی، ژمارەیەک ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران."

هاوکات لیوا روکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، رایدەگەیێنێت، بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە 808ی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەرواری 25ی کانوونی دووەمی 2022، 808 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە هێزەکانی پێشمەرگە.

ئەم بڕیارەى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە کە ماوەى (10) ساڵە خانەنیشینکردنى ئەفسەران لە وەزارەتى پێشمەگە وەستاوە و هیچ ئەفسەرێک خانەنیشین نەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین