سەرۆک بارزانى و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (25/کانوونى دووەم/2022)، بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆك مەسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان ئەنجامدا."
بارەگاى بارزانى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، "هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی پێكهاتەكان، بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی عێراق كرایەوە."
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەى سەرۆک مسعود بارزانى و موقتەدا سەدر لە کاتێکدایە، کە وا دەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق نزیکبۆتەوە و هەر ئەمڕۆش، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق لەسەر بەڕێوەچوونى یەکەم دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، کە تێیدا دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردرا، بڕیاردا و بە دەستوورى و یاسایى ناوى برد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment