هەسەدە: هێرشەکەمان تێکشکاند هەواڵ

نوچەنێت

چوار رۆژە شەڕ لە نێوان شەڕڤانان و چەکدارانی داعش، لە زیندانی غوێران لە کوردستانی رۆژئاوا بەردەوامە و داعش بەمەبەستی رفاندنی زیندانییەکانی ئەم شەڕەی دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (  23/کانونی دووەم/2022  )چەکدارانی داعش بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەو ئەندامانەی رێکخراوەکە کە تاوەکو ئێستاش لەنێو گرتوخانەکەدان هێرشیان ئەنجامدا.

هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا لە بارەی ئەو هێرشەوە دەڵێت: هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر بەشی باکوری زیندانەکە بووە و شەڕڤانان توانیویانە تێکیان بشکێنن. 

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە هێرشەکەی ئەمڕۆ تەنیا هێرشی چەکدارەکانی داعش لە نزیک گرتوخانەی غوێر نەبووە، بەڵکو لە دەرەوەی حەسەکەش هێرشێکیان بۆسەر ئەو ناوچەیە ئەنجامداوە کە شەڕی تێدایە وئەویش تێکشکێندراوە. شەڕڤانان چوونەتە نێو هەندێک باڵەخانەوە و دەستیان بەسەردا گرتوون کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەکدارانی داعش تێیدابوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین