له‌ رووداوه‌كانى  زیندانى غوێران 89 كه‌س كوژراون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ رووداوه‌كه‌ى راكردنى تیرۆریستان له‌ زیندانى غوێرانى شارى حه‌سه‌كه‌ 89 كه‌س كوژراون، كه‌ نیوه‌ى زیاترى تیرۆریستن، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ریش رژێمى سووریا به‌ هاوبه‌شى رووداوه‌كه‌ ده‌زانێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ رووداوه‌كانى زیندانى غوێران له‌ رۆژئاواى كوردستان 28 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده‌ كوژراون، 56 كه‌سیش له‌ تیرۆریستانى داعش كوژراون. له‌ خه‌ڵكى سڤیلیش پێنج كه‌س كوژراون.

روانگه‌ى سوورى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات تا ئێستا نازانرێت چه‌ند تیرۆریستى داعش له‌ زیندانه‌كه‌ رایانكردووه‌.

لوقمان ئه‌حمێ گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت حكومه‌تى دیمه‌شق تۆمه‌تبار ده‌كات له‌وه‌ى هاوكارى شانه‌كانى داعشى كردووه‌ و ئه‌وانى به‌ به‌رگرى میلى وه‌سف كردووه‌ و له‌ رووى راگه‌یاندن و لۆجیستییه‌وه‌ پاڵپشتى كردوون.

گوته‌بێژى خوسه‌ر دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ توركیا و میلیشیا توندوڕه‌وه‌كانى سووریا له‌و رووداوه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین