سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه‌ ماڵى شیعه‌ به‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موختار موسه‌وى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ و ره‌وتى سه‌در نییه‌ و ماڵی شیعه‌یش به‌ "پیاوه‌ نه‌خۆشه‌كه‌" ناو ده‌بات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23 ى كانوونى دووه‌مى 2022 موختار موسه‌وى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌رى گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌نێوان چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ و ره‌وتى سه‌در له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا زۆر لاوازه‌ و ده‌شڵێ، "ناكۆكییه‌كان هێشتا له‌نێوان هه‌ردوو لا ماون".

موختار موسه‌وى ماڵى شیعه‌ به‌ "پیاوه‌ نه‌خۆشه‌كه‌" ناو ده‌بات، ئه‌مه‌یش ئه‌و وه‌سفه‌یه‌ كه‌ بۆ ده‌وڵه‌تى عوسمانى به‌كارده‌هات.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكى لایه‌نه‌ شیعه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین