قاوه‌ هاوكارى پرۆسه‌ى هه‌رس ده‌كات تەندرووستی

نوچه‌نێت

به‌ پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ى هه‌ن، توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێ، قاوه‌ هاوكارى پرۆسه‌ى هه‌رس ده‌كات و ته‌ندروستى كۆئه‌ندامى هه‌رس ده‌پارێزێت.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئاماژه‌ بۆ پوخته‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كردووه‌ كه‌ له‌ گۆڤارى Nutrients بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و توێژه‌ران ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ى سێ تا پێنج كوپ قاوه‌ له‌ رۆژێكدا هیچ زیانى بۆ پرۆسه‌ى هه‌رس نابێت و به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك سوودى ده‌بێت.

له‌وانه‌ مرۆڤه‌كه‌ توره‌گه‌ى زه‌رداو له‌ دروستبوونى به‌رد ده‌پارێزێت، رێگه‌ نادات په‌نگریاس تووشى  هه‌وكردن بێت، چگه‌ له‌مه‌یش جگه‌ر له‌ چه‌ندان نه‌خۆشى تر ده‌پارێزێت.سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌یش رژێنه‌كانى گه‌ده‌ و زه‌رداو و په‌نكریاس چالاك ده‌كات كه‌ ده‌بنه‌ هۆى باشتربوونى هه‌رس، به‌كتریاى سوود به‌خشیش زیاد ده‌گات.

وێراى هه‌موو ئه‌و سوودانه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، نابێت زێده‌ڕویى له‌ خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین