باڵیۆزی پاکستان: کۆنسوڵخانەى وڵاتەکەمان لە هەولێر دەکەینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى پاكستان له‌ عیراق، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و پاکستان تاوتوێ دەکەن و باڵیۆزى پاکستان دەشڵێت، "كونسوڵخانەیەک لە هەولێر دەکەینەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/کانوونى دووەم/2022)، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاكستان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى بازرگانى، په‌روه‌رده‌یى و زانكۆییدا، ده‌رفه‌تى كار و سه‌رمایه‌گوزارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى پاكستانى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ڕه‌وه‌ند و ده‌ستى كارى پاكستانى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ زۆر بوارى جیادا كار ده‌كه‌ن، تاوتوێ كران."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "باڵیۆزى پاكستان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و بوارێكى باشى هاوكارى و چالاكیى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نیازى وڵاته‌كه‌ى به‌ كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر نیشان دا و باسى له‌ ده‌رفه‌تى هه‌بوونى گه‌شتیى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان پاكستان و هه‌رێمى كوردستاندا كرد."

هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانیى پاكستانى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین