دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌سڕه‌ ئه‌نجام دران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ كۆمپانیاییه‌ك و بانكێك له‌ به‌سڕه‌ى باشوورى عێراق كرانه‌ ئامانج، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كان هیچ زیانێكى گیانیان نه‌بوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌مى 2022  به‌ جیا دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌سڕه‌ ئه‌نجام دران، یه‌كه‌میان له‌ نزیك كۆمپانیایه‌ك بوو له‌ ناوچه‌ى "مناوى باشا" كه‌ بۆمبێكى چێندراو ته‌قییه‌وه‌، به‌ڵام زیانى گیانى نه‌بوو.

دواى ئه‌وه‌ له‌ شه‌قامى ئیستقلال له‌ نزیك بانكى ئیسلامى، بۆمبێكى ترى چێندراو ته‌قییه‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش زیانى گیانى نه‌بوو. تا ئێستای هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتى ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ى له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

دوو هه‌فته‌یه‌ سه‌رانسه‌رى عێراق شڵه‌ژانێكى ئه‌منى به‌هۆیه‌وه‌ ده‌بینى، كه‌ به‌رده‌وام ته‌قینه‌وه‌ و هێرشى مووشه‌كى و هێرشى درۆنى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت. شه‌وى رابردوویش له‌ كه‌ركووك به‌ بۆمبێك هێرشكرایه‌ سه‌ر نووسینگه‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.

سه‌رچاوه‌: به‌غداد توده‌ى
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین