سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە بنەماڵەى شێخ شامۆ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێخ هادى سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەیان دەکات بە بۆنەى گیان لەدەستدانى شێخ شامۆى برایان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/کانوونى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى گیان لەدەستدانى شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ، سەرۆکى بنکەى ڕۆشنبیرى لالش لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرەخۆشى لە شێخ هادى کرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هاوخەمى و هاوسۆزى خۆى بە شێخ هادى و بنەماڵەکەى گەیاند و هیواى خواست خواى گەورە بە بەزەیى و دلۆڤانى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە بنەماڵەکەى ببەخشێت.

هەروەها دەشڵێت، شێخ هادى سوپاس و پێزانینى خۆى و بنەماڵەکەى بۆ پەیوەندیى تەلەفۆنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەربڕى.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین