جه‌مال كۆچه‌ر : هه‌رچى له‌باره‌ى بودجه‌ى 2022 بگوترێت ته‌نیا قسه‌یه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
له چه‌ند رۆژى رابردوودا موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانى چه‌ندان زانیارى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ 2022 بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌وانه گوتوویه‌تى، "نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به 50 دۆلار خه‌ملێندراوه".
له‌سه‌ر ئه‌م جۆره زانیارییانه جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "به گۆڕانكارى له حكومه‌تى عێراق و نرخى نه‌وت له بازاڕ ئه‌و زانیارییانه‌یش ده‌گۆڕدرێن" بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى كرده‌وه هیچ شتێك له باره‌ى بودجه دروست ویه‌كلاكه‌ره‌وه نییه.
جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، "ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى ده‌گوترێن ته‌نیا قسه‌یه".
بودجه‌ى گشتى عێراق له‌لایه‌ن حكومه‌ت ئاماده ده‌كرێت و له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت، بودجه‌ى گشتى 2021 له 31ى ئادارى هه‌مان ساڵ له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر درا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment