سه‌در به‌ ده‌ستخه‌ته‌كه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان تووڕه‌ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ ماوه‌ى مانگێكدا دواى هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كان موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌ ده‌ستخه‌تى خۆى په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و دووپات له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌كاته‌وه‌.

شه‌وى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح كۆبوونه‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ى  كانوونى دووه‌م له‌ كاتێكدا چه‌ندان ده‌نگۆى جیاواز له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ى سه‌در و لایه‌نه‌ شیعه‌كان كرا، كه‌چى سه‌در په‌یامێكى به‌ ده‌ستخه‌تى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێ، "نه‌ رۆژهه‌ڵاتى و نه‌ رۆژئاوایى، حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى".

ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌ سێیه‌م جاره‌ سه‌در به‌م شێوه‌یه‌ په‌یام بڵاو بكاته‌وه‌، یه‌كه‌مجار له‌كۆتایى مانگى رابردوو بوو، دووه‌م په‌یامیشى له‌ دووى ئه‌م مانگه‌ بوو، كه‌ هه‌مان ناوه‌ڕۆكى هه‌یه‌ و ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت ره‌نگى قه‌ڵه‌مه‌كانى گۆڕاوه‌ و جارێك ته‌نیا به‌ شین و جارێك ته‌نیا به‌ سوور و جارێكى تریش به‌ سه‌وز و سوور گۆڕاوه‌.

موقته‌دا سه‌در ره‌وته‌كه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق 75 كورسى به‌ ده‌ست هێناوه‌ و پێداگریى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌كاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین