ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنى باندێکى هەشت کەسى ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایدەگەیێنێت، باندێکیان دەستگیرکردووە چەندین ئۆتۆمبێلى گرانبەهایان لەهاووڵاتییان بە فێل وەرگرتووە.

ئەمشەو  هەینى (14/کانوونى دووەم/2022)، ئایاشى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو باندەى له‌ دوو رۆژی رابردوودا به‌ناوی هه‌لی كار 8 ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های هاووڵاتیانیان دزیبوو.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى ئاسایشى هەولێردا دەشڵێت، باندێكی دزیكردن به‌ناوی هه‌لی كار فێڵیان له‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كردووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كانیان دزیون، دوای به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، به‌ هاوكاری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و ئه‌و بانده‌ ده‌ستگیركران.

هەروەها روونیشکردۆتەوە، لە ئێستادا ئەو باندە لەژێر لێکۆڵینەوەدانە و دواتریش سزاى یاسایى خۆیان وەردەگرن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین