ڕاگەیێندراوێک لە مەکتەبى سیاسى پارتییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیدانەى هێرشکردنە سەر لقى پێنجى حیزبەکەى دەکات لە بەغدا و دەشڵێت، ئەم کارە "دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا"یە.

ئێوارەى ئەمڕۆى هەینى (14/کانوونى دووەم/2022)، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا و ھێرش کرایە سەریان."

 

ده‌قی راگه‌یێندراوى پارتى دیموکراتى کوردستان‌:

دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا و ھێرش کرایە سەریان. ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین، بە ئەنجامدەران و خاوەنی ئەم جۆرە کردەوانەش دەڵێین، ئەو ئسلوب و رەفتارانەتان رێگای چارەسەری کێشەکان نین بەڵکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.

پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن.

 مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

14ـی کانوونی دووەمی 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین