سه‌در ستایشى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى بۆ وه‌ستاندنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ستایشى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى بۆ وه‌ستاندنى كارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر به‌ فشارى ئه‌ملا و ئه‌ولا نه‌بوو بێت ئه‌وا هه‌نگاوێكه‌ بۆ بوونى ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مان".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى كانوونى دووه‌مى 2022 دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارى دا به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى كارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان رابگرێت، له‌دواى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ تویتێك سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ داوه‌ و ستایشى ده‌كات.

موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر به‌ فشارى ئه‌ملا و ئه‌ولا نه‌بێت ئه‌وا یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ بوونى ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مان و نه‌وه‌ك په‌نابردنه‌ به‌ر توندوتیژى له‌ دژى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى".

سه‌در دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت كارى ئۆپۆزسیۆن بۆ به‌رژوه‌ندى گشتى بێت، نه‌وه‌ك ده‌سكه‌وتى سیاسى.

دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر تانه‌كانى مه‌حمود مه‌شهه‌دانى و باسم خه‌شان په‌رله‌مانتاران بڕیارى وه‌ستاندنى كارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى دا و دووپاتیشى كرده‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌ كاریگه‌ریى به‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت نابێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین